لە رانیە شەش کەس بەتۆمەتی دزینی ماسی دەستگیرکران
سێ کەسیان دزییەکەیان کردووە و ئەوانیتر هاوکاربوون
دزی ماسیش پەیدابوو؛ شەش کەسن و لە رانیە دەستگیر کراون
شۆڕش قادری
لە رانیە دزی ماسیش پەیدابوو، شەش کەسن، سێیانیان دزییەکەیان کردووە و ئەوانی دیکە هاوکاریان بوو، پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەم هەواڵەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك چووەتە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە بۆ تۆمارکردنی سڪاڵا لە سەر ئەوەی کە لە شوێنی بەخێوکردنی ماسی، لەلایەن چەند کەسێکەوە ماسی لێ دزراوە، بڕیاری دادوەری بۆ وەرگیراوە و پەڕاوی لێڪۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری پێویست، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە بە هاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی راپەڕین و بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان، ناسنامەی تۆمەتباران کە شەش کەسن، ئاشکرا بکەن و دەستگیریان بکەن.
ئەو شەش کەسەی فێعلەکەیان کردووە، ئەمانی خوارەوەن؛
(ڤ، س، ن) لە ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2008
(ک، م، م) لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2005
(س، ص، ٲ) لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2005
(هـ، ئـ، ڕ) لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2005
(ئـ، ص، ٲ)لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2008
(ر، ح ق) لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2007
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و وتوویانە، سێ لە تۆمەتباران دزیەکەیان ئەنجامداوە و سێ تۆمەتبارەکەی تریش هاوکاریان بوون لەکاتی ئەنجامدانی دزییەکە.
بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباران بە پێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.