چەندی تێدەچێت؟
پردێكی نوێ له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاره‌كانی دروستكردنی پردی “ئاوێنه‌ی شار” له‌سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش ده‌ستیپێكرد.
ئومێد خۆشناو به 964ی راگه‌یاند، بە گوژمەی (135 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی “پردی ئاوێنەی شار” لەسەر شه‌قامی کۆڕنیش ده‌ستیپێكرد.
وتیشی، پڕۆژه‌كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئەوەی بە 964 وت، “پڕۆژەکە جگه له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافاو، ئاسانکاری زۆریش پێشکەش بە هاتوچۆى هاوڵاتیان دەکات”.
پرده‌كه له‌سه‌ر شه‌قامی كۆڕنیشه له هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته به‌رده‌م “ئاوێنه‌ی شار” كه سیتییه‌كی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییانه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دروست كراوه.