وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
عەلی زەیدی چەند فەرمانێکی تووندی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات لەدوای کشانەوەی هاوپەیمانان دەرکردووە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی تووندی دەرکردووە بۆ توندوتۆڵکردنی ئامادەباشی ئەمنی بە ئامانجی بەردەوامیدان بە سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و کشانەوەیان، کۆنتڕۆڵی تەواوەتی دۆخە لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە و لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا ئەرکەکانیان بەڕێوەدەبەن.
سەباح نوعمان باسی لە رۆژی سەروەریی کرد و بە قۆناغێکی مێژووی وەسفی کرد کە لە ڕێی قوربانی بەکۆمەڵی گەلی عێراق و شەهید و بریندارەکانەوە بەدیهاتووە و ئێستا عێراق لەژێر چەتری هاوپەیمانانەوە بازیداوە بۆ دەوڵەتێک کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دامەزراندنی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی جیهان دامەزراوە.
لەبارەی فەرمانە نوێیەکانی عەلی زەیدییەوە، سەباح نوعمان وتی: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەمیانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک فەرمانی دەرکرد و فەرمانەکان بریتین لە پاراستنی ئەو ئاسایشەی بەدەستهاتووە، زیادکردنی هەماهەنگی هەواڵگری و بەرزکردنەوەی ئامادەباشی بۆ بەردەوامیدان بەو سەقامگیرییە ئەمنییە بەرچاوەی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە.