کێڵگەیەکى نەوتى عێراق وێنە: X
1.11%
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه و ئۆپێكیش له به‌رده‌م بڕیارێكی نوێدایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25.5.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 82.12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس 77.72 سه‌نت ده‌ستی به مامه‌ڵه كرد، ئه‌مه‌ش به‌راورد به رۆژانی رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.
نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌راورد به دوێنێ، به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر له دۆلارێكی بۆ هه‌ردوو جۆری نه‌وت به‌خۆیه‌وه‌بینیوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.11%.
چاودێرانی بازاڕی جیهانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ بارودۆخی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
بڕیاریشە هاوپه‌یمانی ئۆپێك+ له 1.7.2024 كۆبببێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024 درێژ بكاته‌وه.