دۆلارى ئەمەریکى... وێنە: 964+
تەنیا بۆ حاجیانی عێراقە
پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجیانی هەرێم ناگرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
حاجیانی عێراق بە نرخی فەرمی و لەرێگەى بانکى رەشید و رافیدەین دۆلاریان پێدەدرێت، حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەم بڕیارە حاجیانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەى گشتى حەج و عومرەى عێراق، لەرێگەى بانکى رەشید و رافیدەین دۆلار بەنرخى فەرمى بە حاجیان دەدرێت، واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 132 هەزار دینار لە حاجیان وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ هەینی 24.5.2024، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لقی بانکی رەشید و رافیدەین لە هەرێم نییە، بۆیە ئەو بڕیارە حاجیانی کوردستان ناگرێتەوە.
ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان ناویان نوسیوە تا بچنە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و لە رۆژی 27ـی ئەم مانگە یەکەم گەشتیان دەستپێدەکات.
بە وتەی کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ 964، ژمارەی حاجیان بۆ ئەمساڵ چوار هەزار 685 کەسە و لەو ژمارەیەش یەک هەزار و 640 کەسیان لەرێگەی وشکانییەوە لە رۆژانی 27.5.2024 تاوەکو 5.6.2024 دەگەنە سعودیە.