گرافیکی 964 بۆ نرخی نەوت
نزمترین ئاستی سێ مانگیەتی
نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
نرخی نەوت بە هەمان ئەو نرخەی دوێینێی ماوەتەوە و جێگیربوونەکەی لە نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردوویدایە و هۆکارەکەشی بۆ پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە ئەمریکا و سستبوونی بازاڕەکەی دەگەڕێندرێتەوە.
بەپێی داتا‌کان، ئەمڕۆ هەینێ 24.5.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، له كاتێكدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به 76.85 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نزمبوونەوەی نرخەکان بەجۆرێکە لە چاو هەفتەی پێسوودا نزیکەی سێ دۆلار هاتووەتە خوارەوە و دابەزینەکەش بەردەوامە.
وا بڕیارە هاوپه‌یمانی ئۆپێك+ له 1.7.2024 كۆبببێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024 درێژ بكاته‌وه، گرووپه‌كه ئه‌مساڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا پاراستووه.