وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بۆ 964:
“گواستنەوەی قوتابیان و گرانکردنی کرێی پاس کاری لەسەر دەکرێ”
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان دەڵێت، کار لەسەر بابەتی گرانکردنی کرێی پاس و گواستنەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانە دەکەن و لەگەڵ وەزارەتی پەروردە بڕیاری لەسەر دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.10.2026 ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو لە هەولێر، ئەو بە 964ـی وت، “وەک ئەوەی زانیتم لە یەک رۆژدا زیاتر لە 45 هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە و ئەوەش رەقەمێکی قیاسییە و جێی دڵخۆشییە”.
دەرباری گواستنەوەی قوتابیان و ئەو پاسانەی دەیانەوێ کرێ گران بکەن، وەزیر وتی، “ئەوە کاری لەسەر دەکرێ و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزارەتی پەروەردە لە حاڵەتێک بۆ حاڵەتێکی دیکە بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئێمە گشتاندن ناکەین”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری