ئاگره‌كه‌ى هه‌ولێر له كۆگایه‌كى (زاهى) كه‌وتووه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه
964+
ژوورى هه‌واڵ
هه‌ر ئێستا ده‌نگۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك له كۆگایه‌كی هه‌ولێر بڵاوبووه‌ته‌وه و په‌یامنێری 964یش ساغى ده‌كاته‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه له 8:41 خوله‌ك
ئاگره‌كه له پشت گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاتى نوێ له‌سنوورى كه‌سنه‌زان له كۆگایه‌كى پاككه‌ره‌وه (زاهى) كه‌وتووه‌ته‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه له 8:55 خوله‌ك
تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.