سێ کەس بریندارن
100 تۆن غاز سووتا و هێشتا هۆکارەکەی نادیارە
964+
ئەحمەد شەمزین
ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز کۆنتڕۆڵ کرا و سێ برینداری خستووەتەوە.
کارگەکە دەکەوێتە گوندی مورتکە نزیک هەولێر بە ئاراستەی کەرکوک، ماوەی کاتژمێرێکی خایاند تا کۆنتڕۆڵ کرا.
بەپەلە: لە هەولێر دیسان ئاگر کەوتەوە
شاخەوان مستەفا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، “کاتژمێر 7:30 ئاگادار کراینەوە کە کارگەکە ئاگری گرتووە، بە 15 تیم لە ماوەی یەک کاتژمێردا کۆنتڕۆڵمان کرد”.
وتیشی، ئاگرەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ کەس بە سووکی، یەکیان پاسەوانی کارگەکەیە لەگەڵ برایەکی و شۆفێرێکی تەنکەریش بریندارە.
964 زانیویەتی 100 تۆن غازی شل لەو رووداوەدا سووتاوە.
ئاگرەکە بۆ ماوەیەک رێگای هەولێر بۆ کەرکوکی داخست، بەڵام کەمێک پێش ئێستا رێگاکە کرایەوە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین