ئەمڕۆ

فڕۆکەخانەی هەولێر 12 کۆمپانیای خەڵاتکرد

964+

بەهرە محەمەدئەمین

فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوکۆمپانیانەی خەڵاتکرد کە زۆرترین بازرگانیان لە رێگەی فڕۆکەخانەکەوە ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پەیجی فڕۆکەخانەی هەولێر 12 کۆمپانیا خەڵاتیان وەرگرتووە لەو مەراسیمەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێکیخستبوو.

نزیکەی سێ ملیۆن و نیو گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سل...

نزیکەی سێ ملیۆن و نیو گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی گەشتیان کردووە

ئەحمەد ‌هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەو 12 کۆمپانیایە زۆرترین جموجۆڵی بازرگانیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فڕۆکەخانەکە ئەنجامداوە، بەڵام قەبارەی بازرگانییەکەیانی ئاشکرا نەکرد”.
وتیشی،” ئەمە یەکەم ساڵە کۆمپانیاکان خەڵات دەکەن و دیار نییە دووبارەی دەکەنەوە یاخود نا”.

فڕۆکەخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەیکە پلانیان وایە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا، زیادبکەن.

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخان...

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت