یانەی بایەرلیڤەرکوزن. فۆتۆ: X
ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی و ئاتالانتای ئیتالی له یاریگه‌ی ئه‌ڤیڤا له دبلنی پایته‌ختی ئێرله‌ندا، له یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانین، كه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خولی ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها هیچ یارییه‌كی له‌م وه‌رزه‌دا له هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كدا نه‌دۆڕاندووه.
لیڤه‌ركوزن به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری ئیسپانی چابی ئه‌لۆنسۆ، ئه‌م وه‌رزه ئه‌سپی ره‌شی ئه‌وروپایه و ئه‌مشه‌ویش به‌ربژێره نازناوه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالیش كه‌م نییه و ئاستێكی به‌هێزیان پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها راهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموونیان هه‌یه، كه گاسپرینییه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و دوو تیپه پێشتر له 2022 هه‌ر له یۆرۆپالیگ به‌یه‌ك گه‌یشتوون و هه‌ردووجار یانه‌ی ئاتالانتا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.