ده‌ڵێن هی بارهه‌ڵگره‌كانه
رووبار‌ى هیران پڕبووه له رۆن و نه‌وتى ره‌ش
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رووبار‌ى ناحیه‌ى هیرانى سه‌ر به شه‌قڵاوه، پڕبووه له رۆن و نه‌وتى ره‌ش، له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌م ناحیه‌یه بۆ 964ـى ناردووه پیسبوونى رووباره‌كه به روونى ده‌بیندرێت.
هاوڵاتییه‌كی ئه‌م ناحیه‌یه كه ڤیدیۆكه‌ى بۆ 964 ناردووه ده‌ڵێت، نه‌وتى ره‌ش به درێژایی چه‌ندین مه‌تر له له‌سه‌ر رێگاى هیران – شه‌قڵاوه له‌نزیك گردجاسوسان له‌لایه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌م رێگایه و مه‌ترسی بۆ شۆفێران دروستبووه و به ئاگاییه‌وه هاتوچۆ له‌و شوێنه ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆن و نه‌وته ره‌شه‌ى رژاوه‌ته ناو ئاوى رووباره‌كه‌ش له‌دوو شوێنه‌وه بۆى هاتووه، یه‌كه‌میان له‌و ئاوه‌ى كه له‌سنوورى گوندى فریزه‌وه دێته ناو رووباره‌كه و دووه‌میشیان له‌سنوورى گوندى گه‌رۆته‌وه رژاوه‌ته ناو ئه‌م رووباره.
نه‌به‌ز عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هیران، به 964ـى راگه‌یاند، زۆرجاران به هۆى بوونى كه‌موكوڕى میكانیكی له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه رێگاى ناحیه‌ى هیران هاتوچۆ ده‌كه‌ن، نه‌وتى ره‌ش و رۆن ده‌ڕێژرێته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وتیشی “ئه‌وه‌ى رژاوه‌ته ناو رووبار‌ى هیرانیش به‌شێكه له‌و كه‌موكوڕیه‌ى كه بارهه‌ڵگره‌كان هه‌یانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا چه‌ندین بارهه‌ڵگریان حجز كردووه و سزاى پێبژاردنیان بۆ كردوون.
چه‌ندین جاره له سنوورى ناحیه‌كانى هیران و سكتان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه رێگا به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان داده‌خرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن رێگاكه‌یان تێكداوه، دوایین جاریش هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو كه له دوو خاڵه‌وه خه‌ڵكى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سكتان رێگاكه‌یان داخست و دواى رۆژێكیش به‌مه‌رج رێگاكه‌یان به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان كرده‌وه.