قایمقام ده‌ڵێت: درۆن نەبووە
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ 964: درۆن هاتووه‌ته سه‌ر كۆرمۆر و دوورمانخستووه‌ته‌وه
964+
رێژوان مامه قادر
كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێك به‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر سووڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی كێڵگه‌كه ته‌قه‌ی لێكراوه و راونراوه، ڤیدیۆیه‌كیش گه‌یشتووه‌ته 964 و دووپاتی بوونی هێرشه‌كه ده‌كاته‌وه.
964 په‌یوه‌ندی به ره‌مك ره‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ كرد و ئه‌ویش وتی، ئه‌وه‌ی روویداوه هاتنی درۆن نه‌بووه، ئێمه ئامێرێكمان داناوه بۆ ئاگادار كردنه‌وه، هه‌ر ته‌نێكی نامۆ ببینێت، ته‌قه ده‌كات و زه‌نگ لێده‌دات”.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو كێڵگه‌ی كۆرمۆر به 964ی وت، ئه‌وه‌ی هاتبوو، درۆن بوو، ته‌قه‌ی لێكرا و له‌سه‌ر ئاسمانی كێڵگه‌كه دوورخرایه‌وه و هیچ زیانی نه‌بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات، به‌شێكی كاره‌كانی كێڵگه‌كه وه‌ستێنراوه و پێدانی نه‌فتاو به تانكه‌ره‌كان وه‌ستاوه.
هاوكات ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشته ده‌ست 964، كه ده‌نگی چه‌ند كه‌سێك دێت و ئاماژه به هاتنی درۆن ده‌كه‌ن و ته‌قه‌یه‌كی زۆری لێده‌كه‌ن و یه‌كێكیان ده‌ڵێت “ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌تا درۆنه”.
ئێوارەی 26.4.2024 هێرشى درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە شەش کارمەند بەرکەوتن، چواریان گیانیان لە دەست دا و دوانیشیان بریندار بوون.
هه‌روه‌ها 12ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌نگۆی هێرشێكی دیكه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ره‌تكرایه‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا