بەشێوەیەکى کاتى

دوێنێ بەشەڕهاتبوون؛ هەردوو چێشتخانەکەى سیتەک داخران


دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ئەو دوو چێشتخانەیەى ئێوارەى دوێنێ شەڕ لە نێوان کارمەندەکانیان دروستبوو، هەردوکیان داخران.

ئێوارەى دوێنێ هەینى، لە دوو چێشتخانەى سیتەک شەڕ لە نێوان کارمەندانى دوو چێشتخانەى دراوسێى یەکترى دروستبوو و ژمارەیەک کەسیش لە هەردولا بریندار بوون و پۆلیسیش 10 کەسى دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ، لیژنەیەک چووەتە هەردوو چێشتخانەکە و هەردووکیانى داخستووە، 964 قسەى لەگەڵ خاوەنى هەردوو چێشتخانەکە کرد و وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان، وتیان ئەمڕۆ پێیان داخستوون و بەیانیش دادەخرێت و داخستنەکەش کاتییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح