ئامادەکارییەکان تەواوکراون

پارێزگاری هه‌ولێر: به‌م زووانه‌ گه‌شتی ئاسمانیی نێوان هه‌ولێر – كوێت ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌م زووانه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و كوێت ده‌ستپێده‌كات.

ئومێد خۆشناو به‌ 964ی وت، به‌م زووانه‌ له‌ رێگای كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌، گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوێت ده‌كرێته‌وه‌ و كاره‌كان هیچی نه‌ماوه‌ و رێوشوێنه‌كان ته‌واو كراون.

وتیشی، كۆمپانیاكه‌ گه‌شتی راسته‌وخۆی به‌غدا – كوێتیش رێكده‌خات.

ئه‌م قسانه‌ی پارێزگاری هەولێر بۆ 964، دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20.5.2024 له‌گه‌ڵ تاریق عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌ره‌ج، باڵیۆزی كوێت له‌ عێراق و عوسمان داود، كونسوڵی گشتیی كو‌ێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ریان گفتوگۆیان كرد.

ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها وتی، داوامان كردووه‌ رێككه‌وتنی هاوبه‌شی بازرگانی له‌ نێوان ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌ولێر و كوێت و سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوولا بكرێت، به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپ...

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردەوە