لە وەرزی نوێدا

“حەوت خوێندکاری نابینای هەولێر لە ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن”

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەڕێوەبەری پەیمانگەی نابینایان لە هەولێر بە 964ی وت، “ئەمساڵ رێژەی دەرچوونی خوێندکارە نابیناکان بە رێژەی لە %100 بووە”، ئاشكراشی دەکات حەوت خوێندکاران لە خوێندنی باڵا لە وەرزی نوێدا بۆ ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن.

پەیمانگەی تایبەت بە نابینایان لە هەولێر ساڵی 1980دامەزراوە، لەسەر ئاستی عێراق سێیەم پەیمانگایە لە دوای بەغدا و بەسڕە.

ئەمساڵ 75 قوتابی كوڕ و كچی پەیمانگەکە لە پرۆسەی خوێندنی 2023-2024 دەرچوون، کە لە تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیش، 10  قوتابی پەیمانگەکە بەشدارییان كردووە، سیستمی پەیمانگەکە وایە، “قوتابیانی نابینا تەنیا دەتوانن بچنە بەشی وێژەیی”.

ئەمڕۆ دووشەممە 20.5.2024، حەسەن یوسف، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نابینایان ئەوەشی وت، “یەكەمەكانی سەر ئاستی نابینایان و خاوەن پێداویستی بە كۆنمرەی 93 بەر قوتابییەکانی ئێمە کەوت، کە هەرسێكیشیان كچن، پاش تەواوكردنی پەیمانگا دەچنە ئامادەیی”.

پەیمانگەی نابینایان لە رێگەی راپۆرتی پزیشكی قوتابی وەردەگرێت و ئامادەیان دەكات بۆ چوونە ناو كۆمەڵگە، ئەوەش لە رێگەی پەروەردە و فێركردن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

له‌ هه‌ولێر 265 قوتابی نابیست و نابینا به‌شداریى تاقیك...

له‌ هه‌ولێر 265 قوتابی نابیست و نابینا به‌شداریى تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد

قوتابیانی نابینای هەولێر هەموویان

قوتابیانی نابینای هەولێر هەموویان "زۆرباشە"یان هێناوە