964+
یەک مانگتان لەبەردەستە
شارەوانى شۆڕش 83 دوکان بەکرێ دەدات
964+
وریا فەتاح
شارەوانى شۆڕش 83 دوکان بەکرێ دەدات، شارەوانییەکەش رێکارەکانى روون دەکاتەوە.
شارەوانى شۆڕش لە ئاگادارییەکدا کە واژۆى بورهان عەبدوڵا، سەرۆکى شارەوانییەکەى لەسەرە و رۆژى 19.5.2024 بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە کە لیژنەى فرۆشتن و بەکرێدانى شارەوانییەکە هەڵدەستێت بە بەکرێدانى 83 دوکان لە کۆى 89 دوکان لە سنورى شارەوانیی شۆڕش.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، هەرکەس ئارەزووى هەیە بۆ بەکرێگرتنى دوکان دەبێت 30 رۆژ دواى ئاگادارییەکە لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى لە بیناى شارەوانى شۆڕش ئامادەبێت.
بەپێى مەرجە یاساییەکان، پێویستە کەسى بەشداربوو 20%ـى بارمتەى یاسایى بە چەکى پەسەندکراوى بانکى لەگەڵ خۆى ببات.
لەسەر ئەو بابەتە، 964 قسەى لەگەڵ بورهان عەلى کرد، بەڵام ئەو وتى ئاگادارییەکە تەنیا رۆتینێکى یاسایى و کارگێڕییە، چونکە دوکانەکان بەکرێدراون و خەڵکى تێدایە و هەر ئەوانیش ساڵانە بەکرێى دەدەنەوە.