دیمەنێک لە چیای گۆیژەی سلێمانی _ وێنە: 964
فراوان دەکرێن
کێشەی سنوری 28 گوندی سلێمانی چارەسەر بوو
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە فراوانکردنی سنوری 28 گوندی پارێزگای سلێمانی، بەمەش رێگە دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی کە کێشەی زەوییەکانیان هەبوو، دەستبکەن بە خانو دروستکردن.
بڕیارەکە رۆژی یەکشەممە 19.5.2024 دەرچووە و واژووی رێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە، تێیدا هاتووە، بڕیاردرا بە فراوانکردنی گوندەکان لەسەر پارچە زەوی و کەرتی دیاریکراو بەو رووبەرانەی کە لە نەخشە و خشتەی هاوپێچدا هاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.5.2024، سەرچاوەیەک لە پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، زەوییەکانی ئەو 28 گوندە کێشەی زیادەڕەوی و فراوانکردن و رێگەپێدانیان هەبوو، بەهۆی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆوە کارئاسانیان بۆدەکرێت و ئەو گرفتەی کە چەند ساڵە هەیانبوو بۆیان چارسەر دەکرێت.
گوندەکان پێکهاتوون لە: قڕگە، قولەرەیسی سەروو، کەڵەکن، کانی گۆمە، کەنەسورە، قەرەتۆغان، ژاڵەی خواروو، خەلیفاوا، خێوەتە، مەلاداود، ئاوبارە، کانی بەردینە، فەرەجاوا، رازیانەی نوێ، شێخ وەیساوا، رازیانەی کۆن، ئاشە سپی، بەردەکەڕ، کۆسەی چەم، عەواڵ، بابان، ئالیاوە، هەوانە، سەماوات، ژاڵەی جەزجاف، داربەڕولە، کانی شینکە و ژاڵەی سەروو.