بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ

باوکێک منداڵە تەمەن 12 ساڵانەکەی کوشت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم مااڵی یەکتریدا دوو دراوسێ دەبێت بە شەڕیان و منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بە گولەی باوکی گیان لەدەست دەدات.

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی واسیتی کەرکوک دوو دراوسێ دەبێت بە شەڕیان و بە گوێرەی پۆلیسی شارەکە لەسەر وەستاندنی ئۆتۆمبێل بووە، کە بووەتە هۆی ئەوەی یەکێک لە دراوسێکان دەمانچە رابکێشێت دژی دراوسێیەکەی و بووەتە هۆی کوژرانی منداڵە 12 ساڵانەکەی.

سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازدی شارەکە ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکرد ەوە و رایگەیاند، سەرەتا منداڵەکە برینداربووە، بەڵام تا هاتووەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری 964 زانیویەتی، باوکی منداڵەکە ئەفسەری پۆلیسە و ئێستا لەگەڵ ئەو دراوسێیەی شەڕی کردووە لەلایەن بنکەی پۆلیسی مقدادەوە دەستگیرکراوە.

دایکی منداڵەکە بە 964ی وتووە، کوڕەکەی پۆلی شەشی بنەڕەتی بووە و دوێنێ شەممە کۆتا تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە و بڕیار بووە ئەمڕۆ کونسوڵێکی XBOXی بۆ بکڕن بەڵام قەدەر رێگەی نەداوە یاری پێ بکات.

پێداچوونەوەە: عادل کانەبی

دوو برا لە کەرکوک کوژران

دوو برا لە کەرکوک کوژران