کێ کوشتوونی
دوو برا لە کەرکوک کوژران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵی، دوو برا بەناوەکانی “ی. ج. ع” تەمەن 21 ساڵ و “ع.ج.ع” تەمەن 23 ساڵ کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت، هەردوو براکە و هاورێیەکیان لە کافتیریا بەیەکەوە بوون، دوای ئەوەی دێنە دەرەوە دەبێتە شەڕیان و هاوڕێیەکەیان هەردوو براکە دەکوژێت.
سەرچاوەکە وتیشی، کوژراوەکان و بکوژەکەش کوردی رۆژئاوای کوردستانن، تهرمی كورژراوهكانیش رەوانەی پزیشکی داد کراوه.
ئاشكراشی كرد، بکوژەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWرەنگی خۆڵەمێشی بەرەو سنووری هەولێر هەڵهاتووە و بازگەکانمان لێ ئاگادارکردووهتەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا