دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئەی گەمارۆکە چی؟
ترەمپ؛ رێککەوتن نەکرێ بۆردومان دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ترەمپ دەڵێ، تا چوارشەممە رێککەوتن نەکرێت بۆردومان دەستپێدەکاتەوە و یۆرانیۆمەکەی ئێرانیان دەوێت، لەبارەی لادانی گەمارۆی سەر بەندەرەکان لە کاتێکدا ئێران هاتوچۆی کەشتی بازرگانی کردەوە، بەڵام ئەو دەڵێ، گەمارۆکان دەمێننەوە.
وە دەڵێ، گرنگترین شت لای من ئەوەیە کە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
درەنگانی ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کرد و لەبارەی خۆی و نەتانیاهۆ وتویەتی، من و نەتانیاهۆ لەسەر هەندێک شت رای جیاوازمان هەیە، بەڵام ئەو هاوبەشێکی زۆر باشە و پێکەوە کارێکی باشمان ئەنجامداوە.
لەبارەی ئەگەرەکانی رێکەوتن رایگەیاندووە، ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە نەگەنە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، رەنگە ئاگربەست درێژ نەکەمەوە و بۆردومان دەستپێبکاتەوە، ئێمە یۆرانیۆمەکە بە رێککەوتن لە ئێران وەردەگرینەوە و دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە گۆڕانکاریی گەورە روودەدات.
لەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان، هیچ جۆرە باج و رسوماتێک لەسەر ئەو کەشتییانە دانانرێت کە بە ناو گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، وە دەڵێ، لە ئێستادا شتەکان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن، وە هاوکاریی لوبنان دەکەین بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان و لەوێ هاوبەشی باشمان هەیە.