بەربەست دروست دەکەن بۆئەوەی ئاو نەچێتە ماڵەکانیان
لە چەند گەڕەک و شەقامێکی زاخۆ ئاوێكی زۆر کۆبووەتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوامە و لە زاخۆـش ئاو لە چەند گەڕەک و شەقامێک کۆبووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە گەڕەکی بێداری زاخۆ باراناو هەموو شەقامەکەی داپۆشیوە، دانیشتووانی ئەو گەڕەکە هاتوونەتەدەر و بەهاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی بەربەست دروستکردنن بۆ ئەوەی ئاو نەچێتە ناو ماڵەکانیان.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی تا دوو سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری