"پڕیان دەکەینەوە"

شارەوانی سلێمانی: بارانبارین چاڵوچۆڵی شەقامەکانی زیادکردووە

شۆڕش قادری

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بارانبارین چاڵوچۆڵی شەقامەکانی زیادکردووە، کەشوهەوا ئاسایی بووەوە و بارودۆخ گونجا بوو، پڕیان دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی پاییز، لیژنەکانمان بە بەردەوامی دەستیانکردووە بە کاری چاککردنی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی شار و لەم ماوەیەشدا ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێم کردووە، بووەتەهۆی دروستبوون چاڵ و زیادبوونیان”.

بەپێی گونجاوی کەشوهەوا چاڵوچۆڵی شەقامەکان چاککراونەتەوە، لەڕێی ئەو داواکارییانەی بۆ پەیجی فەرمی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەنێردرێن، پلان و بەرنامەی ئەمساڵ دانراون و هەرکات رەوشی کەشوهەوا گونجاو بوو، تیمەکانی شارەوانی دەستدەکەن بە چاککردن و پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵییەکان.