لە چەند ناوچەیەکی چۆمان

سبەینێ گوێبیستی تەقینەوە بوون مەترسن

توانا نەقی

سبەینێ یەکشەممە مین لەناو ئەبرێت بۆیە ئاگاداری دانیشتوانی سنووری ناحیەی سمیلان و بەرسیرینی سەربە قەزای چۆمان کراوەتەوە کە خۆیان نەشێوێنن.

ئەمشەوی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە، بە دانیشتووانی ئەو سنوورانە رادەگەیەنن لە چالاکیەکدا ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناو دەبەن بۆیە دەنگێکی گەورە دروست دەبێت.

دەشلیت، لەکاتی بیستنی دەنگی ئەو تەقینەوانە نیگەران مەبن و دڵیان هیچ نەکات ئەوان بە سەلامەتی کاری خۆیان دەکەن.

ناو بەناو لەو ناوچانەی هێشتا مین و تەقەمەنی تیادا ماوە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین هەڵدەستن بە تەقاندەنەوەی ئەو مینانە و خەڵکیش ئاگادر دەکەنەوە نەترسن.