گرافیك: 964+
نوێترین ئامار
ئه‌مساڵ 26 هاوڵاتى له‌هه‌رێمی كوردستان خنكاون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج مانگه‌ى ئه‌مساڵدا 26 هاوڵاتی له شوێنه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان خنكاون.
موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى هه‌رێم بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌و 26 هاوڵاتیه‌ى ئه‌مساڵ خنكاون زۆرترینیان له پارێزگاى سلێمانى بووه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمی كوردستان خنكاون خه‌ڵكی پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقن كه‌مترینیان خەڵکی هه‌رێمی كوردستانن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى سلێمانى زۆرترین ژماره‌ى خنكاوه‌كان له ئیداره‌ى راپه‌ڕین و كه‌مترینیشیان له ئیداره‌ى زاخۆ بووه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى له ئه‌رشیفى 964 دا هه‌یه، ساڵى رابردوو له هه‌رێمى كوردستاندا زیاتر له 100 كه‌س خنكاون و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش نزیكه‌ى 70 كه‌سیان له خنكان رزگار كردووه.
ساڵى 2022ش 77 كه‌س له‌ئاودا خنكاون و زۆربەی خنکاوەکانی سنوورى پارێزگای هەولێریش لە قەزای خەبات بوون، کە ژمارەیان 17 کەس بوو و زۆربه‌یان بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاو بوون.