سلێمانی

لە رۆژانی هەینیدا وەرزشوانان هۆڵەکان جێدەهێڵن و روو لە پارکی ئازادی دەکەن

رازاو محەمەد – سلێمانی

ژمارەیەک لە وەرزشوانانی شاری سلێمانی، رۆژانی هەینی چالاکییە وەرزشییەکانیان لە دەرەوەی هۆڵە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەن و پارکی ئازادییان وەک شوێنی سەرەکی بۆ راهێنانەکانیان هەڵبژاردووە.

زەمەن ئیسماعیل، یەکێکە لە وەرزشوانانەکان، بۆ 964 وتی، “زۆر گرنگە چالاکییە وەرزشییەکانمان لەناو سروشت ئەنجام بدەین، چونکە هەوای پاک هەڵدەمژین و لە هەمان کاتدا دیمەن و رەنگە جیاوازەکانی سروشت دەبینین، کە کاریگەرییەکی باش لەسەر دەروون و جەستە هەیە”.

پارکی ئازادی لە شاری سلێمانییە و لە رۆژانی پشوودا، بەتایبەتی رۆژانی هەینی، وەرزشوانان و هاوڵاتییان رووی تێدەکەن.

پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ