دەڵێ، داواشیان نەکردووە

میدیای ئێران: راگرتنی هێرشەکە هەوڵە بۆ وەرگرتنی باج

ئەحمەد مستەفا

میدیای ئێران دەڵێ، فەرماندە سەربازییەکانی ئێران نەک هەر داوای ئاشتییان لە دۆناڵد ترەمپ نەکردووە، بەڵکو گۆڕەپانی جەنگ بە تاقە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان دەزانن.

هەروەک باسیان لەوەکردووە، قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا وەک هەوڵێک بۆ “باج وەرگرتن” لە وڵاتانی ناوچەکە دەبینن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوا پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، “ئەمریکا تەیار و ئامادەیە تا بەو پەڕی هێزەوە و لە ئاستی تیرۆری سەربازیی دژی ئێران بڕیار بدات، بەشێوەیەک کە لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمەوە نەبینراوە”.

دەشڵێ، “سەرەڕای ئەوەش، ئێران و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان لێکردووین لە چواچێوەی رێککەوتننامەیەک  کە لەسەری رێککەوتووین، هەموو هێرشێک رابگرین، ئەوەش کردنەوەی خێرا و تەواوەتی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لەخۆ دەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەو داواکارییە و لەبەر بەرژەوەندیی داهاتووی جیهان و هەروەها مانەوەی ئێرانێکی ئاوەدان و خۆشگوزەران، رازی بووە هێرشەکان رابگرێت، بەو مەرجەی بە خێرایی بگەنە رێککەوتنێک.