تۆماس تۆخێل لەگەڵ بایرن نامێنێتەوە. فۆتۆ: X
هۆكاره‌كه ئاشكرا كرا
بۆچی تۆخێل له بایرن میونشن دوورخرایه‌وه؟
سۆما حەکیم زادە
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌ڵمانیا، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی تۆماس تۆخێل له مه‌شقی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بایرن میونشن وایکرد بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بیر لە دوورخستنه‌وه‌ی تۆخێلی راهێنه‌ری تیپه‌كه بكه‌نه‌وه و دوێنێ به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه راگه‌یاندرا.
تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا بڵاویكرده‌وه، هۆکاری سەرەکیی دوورخستنه‌وه‌ی تۆخێل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، راهێنه‌ره‌كه داوای كردبوو گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2026 نوێ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه رازیی نه‌بوون و كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كه هات.
ئه‌مڕۆ دواگه‌ڕی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خوله‌كه كۆتایی دێت، كه یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن نازناوه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا.
تۆخێل ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌تاڵ بوو، نه‌یتوانی هیچ نازناوێك بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.