عەباس عێراقچی:
ئەمریکا لەماوەی سێ ساڵدا 11 ملیار دۆلاری خەڵکەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل خەرجکردووە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا ئەمریکا 11 ملیار دۆلاری خەڵکی وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل خەرجکردووە.
عەباس عێراقچی ئاماری شیکەرەوەیەکی بێلایەنی بڵاوکردووەتەوە بەناوی ستیفن سێملەر کە هاودامەزرێنەری پەیمانگەی چاکسازی سیاسەتی ئەمنییە (SPRI) کە تێیدا هاتووە ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە زیاتر لە 600 دژە مووشەکی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل بەکارهێناوە کە بەهای هەموویان دەگاتە 11 ملیار دۆلار.
عەباس عێراقچی لەبارەی ئامارەکەوە نوسیوویەتی: ئەمریکا زیاتر لە ئیسرائیل دژە مووشەکی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل تەقاندووە، ئەمە پەیوەندییەکی سیمبولی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی مشەخۆرییە.