چەندین کەلوپەلى تریش
لە پێشانگای کتێبی هەولێر؛ نەخشە رەسەنەکانی سەدەی حەڤدەی کوردستان نمایش کراون
964+
رێباز یونس- هەولێر
لەناو قەرەباڵغى پێشەنگاى نێودەوڵەتیى کتێب لە هەولێر، جیاواز لە کتێب لە گۆشەیەکدا مۆزەخانەیەکى مێژوویى نمایشکراوە کە چەندین کەلوپەلى دەگمەن و نەخۆشە رەسەنەکان کوردستانى سەردەمانى زووشى تێدایە,
لەوێ نەخشە رەسەنەکانی کوردستان لە سەدەی حەڤدە تا نۆزدەهەم و کۆمەڵێک شاکاری ئەنتیکەی بەریتانی نمایش کراون، کە مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتیی بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەدا.
ئەیمەن عەبدولڕەحمان، بەشداربووی پێشانگاکە، لە بەریتانیاوە بە کۆمەڵێک پارچەی دەگمەنەوە هاتووەتە هەولێر، ئەو بە 964ـى وت،”ئێمە تەنیا کتێبمان پێ نییە، چەندین نەخشەی کۆنی رەسەنی کوردستانمان لەگەڵ خۆمان هێناوە کە لە کتێبە مێژووییەکانی سەدەی حەڤدە تاوەکو سەدەی نۆزدەهەمدا کێشراون و هەموویان دەستنووس و نوسخەی ئەسڵین، جیا لەوەش چەندین کەرەستەی ئەنتیکەی دەگمەنی وەک تەلەفۆن، کامێرا و کۆمپیوتەری کۆنمان لە بەریتانیاوە هێناوەتە ئێرە.”
لەناو هەموو کەرەستەکاندا، کامێرایەکی دارین و دەگمەنی فۆتۆگرافی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1890 (واتە 136 ساڵ لەمەوبەر) لە بەریتانیا دروستکراوە، سەردەمێک کە هێشتا وێنەگرتن یەکێک بوو لە سەرسوڕهێنەرترین داهێنانەکانی مرۆڤایەتی.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح