گەنجێکى داون

بە کارە دەستییەکانى خەڵکى سەرسام کردووە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

سەرەڕاى ئەوەى خاوەن پێداویستى تایبەتە و نەخۆشى داونى هەیە، بەڵام ئەوە نەبووەتە بەربەست لەبەردەم دانیار تاهیر، ئەو بە پەنجە رەنگینەکانى لە بەرد دەیان داهێنانى جوانى ئەنجامداوە.

“دونیاى دانیار” ناوى پڕۆژەکەى دانیار تاهیرە کە گەنجێکى دەستڕەنگینە و لە 2015ـەوە بە پەنجەکانى دەیان بیرۆکەى لە رێگەى نەخشەسازى بەردەوە، جێبەجێ کردووە.

دانیار لە پێشەنگاى کارى دەستى هەولێر بە دەیان جۆر لە ئیشەکانى بەشدارى کردووە و تایبەت بە 964 وتى،”خاوەنى براندى خۆمم، داواکارم لە گەنجان بەتایبەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کاربکەن و تێکەڵاوى کۆمەڵگەبن و داهێنان بکەن”.

بەڵێنیش دەدات هاوکار و پاڵپشتى ئەو گەنجانەبێت کە دەست بە ئیش دەکەن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

پێشانگایەکى کارى دەستى بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکا...

پێشانگایەکى کارى دەستى بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرایەوە