شۆفێران گیرۆدەن
20 لیتر بەنزینى خراپ زەرەرەکەى 4 هەزار دۆلار بوو
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کاتێک نرخى بەنزین بەرز دەبێتەوە، لە جیاتى باشتربوونى کوالێتییەکەى، ئۆکتانەکەشى دادەبەزێت و زیانى زۆر بە ئۆتۆمبێلەکان دەگەیەنێت، پلاک و نۆزڵ و فیول پەمپ، قوربانى سەرەکى ئەو بەنزین خراپییەن.
رێکان کەیفى کە وەستایەکى شارەزاى ئەو بوارەیە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: رۆژانە چەندین شۆفێر دێن بۆ لامان کە بەهۆى بەنزینى خراپەوە، ئۆتۆمبێلەکانیان تێکچووە، زۆربەشیان پلاک و نۆزڵ و فیوڵ پەمپەکەیان زیانى پێدەگات.
بە وتەى ئەو وەستایە، لەم رۆژانە شۆفێرێک ئۆتۆمبێلێکى (بى ئێم)ـى مۆدێل 2024ـى هێناوە و بەهۆى 20 لیتر بەنزینى خراپەوە زیانى زیاتر لە 4 هەزار دۆلار بە مەکینەکەى گەیشتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح