ئەنجومەنى ئاسایش رایگەیاند
سوقراتەکەى داعش دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆیستێک بە ناوی سوقرات خەلیل ناسراو بە عەبدوڵڵا ئەلتەفخیخ رادەگەیەنێت، کە کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوێکی گەورەی خەلیفەی داعش بووە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى ئەنجومەنى ئاسایش بێت، سوقرات خەلیل لە 2013 پەیوەندى بە داعشەوە کردووە و لەبەشى بۆمبڕێژکردن کارى کردووە.
دەشڵێت، رۆڵێکى گەورەى هەبووە لە داگیرکردنى شارى موسڵ و تا ساڵى 2017 لەوێ ماوەتەوە.
“2017 چووەتە سوریا و چەند ئەرکێکى ئەمنى پێ سپێردراوە”، ئەنجومەنى ئاسایش لە راگەیەنراوەکەدا وا دەڵێت.