5 ملیارەکە هات

 جوتیارانى مەخمور کێشەیان نامێنێت

964+

وریا فەتاح

بڕى 5 ملیار دینار هاتووە، کشتوکاڵى مەخموریش دڵنیایى دەداتە جوتیاران کە پارەى پێویست لەبەردەستە بۆ ئەو جوتیارانەى گەنمەکانیان رادەستى سایلۆ دەکەن.

مەروان حوسێن، بەرێوەبەرى هۆبەى کشتوکاڵى مەخمور بە 964ـى وت، پێنج ملیار دینار هاتووەتە سەر هەژمارى سایلۆى مەخمور، بۆیە جوتیاران دواى رادەستکردنى گەنمەکە چەکەى پارەیان بۆ دەکرێت و راستەوخۆ لە بانک پارەکە وەردەگرن.

بە وتەى مەروان حوسێن، ئەمساڵ وەک ساڵانى رابردوو نییە، جوتیاران چاوەڕێ بکەن تا پارە وەردەگرن، ئێستا 5 ملیار دینار هاتووە و چەند جارێکى تریش دێت و جوتیاران کێشەی وەرگرتنى پارەیان نابێت.

“جوتیاران لەگەڵ رادەستکردنى گەنمەکە لە سایلۆ چەکەى پارەیان بۆ دەکرێت، ئەوانیش دەتوانن بچنە بانکى رەشید و بێ دواکەوتن پارەکە وەربگرن”، مەروان رەشید واى وت.

بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەک لە سایلۆى مەخمور، لە دوێنێوە، سایلۆى مەخمور دەستیکردووە بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دەدات بە جوتیاران، بەڵام ئەگەر گەنمێک پاک نەبێت بڕى پارەکە کەم دەکرێتەوە و ئەگەر زۆریش پیس بێت و لە لیژنە دەرنەچێت، رەت دەکرێتەوە.

فەرمانبەرانى کشتوکاڵى مەخمور نازانن پشوو چییە

فەرمانبەرانى کشتوکاڵى مەخمور نازانن پشوو چییە