لۆگۆى بەرگرى شارستانى هەولێر... 964+
هەولێر
ئاگر لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد کەوتەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر کەوتەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد کەوتەوە و تەنیا پوش و پەڵاش سوتاوە”.
بە وتەى شاخەوان سەعید، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
وەک ئەوەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر باسى
دەکات، لەمەودوا رۆژانە ئەو ئاگرانە زۆر دەبن و رۆژ هەیە پێنج حاڵەتى ئاوایان هەیە.