دیمهنێكى ئه‌و گوڵه‌ى داره‌كه ده‌یگرێت... وێنه: ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێر
گوڵداره
جۆره دارێكی نوێ له هه‌ولێر به‌رهه‌مهێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولێر وێنه‌ى دارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، دارێكی نوێیه و بۆ یه‌كه‌مجاره لە هەرێمی کوردستان بەرهەمى دێنن.
داره‌كه ناوى پاركنسونیایه، ناوی زانستییه‌كه‌ى Parkinsonia aculeata، گوڵداره و به هاوینان گوڵێكی ناسك ده‌گرێت.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌كو تۆ‌و لەلایەن ئەندازیارانی بەشی کشتوکاڵى چێندراوه، ده‌ركه‌وتووه كه گونجاوە بۆ کەشوهەوای کوردستان له ئێستاشدا نزیکەی سێ تاوه‌كو چوار مەتر بەرز بۆتەوە و ده‌شڵێن تاوەکو 11 مه‌تر بەرزدەبێتەوە.
گەلاکانی ئه‌م داره زۆر وردە، قەدی دارەکە جیاوازە لە تەواوی دارەکانی دیكه، ئەویش رەنگی سەوزێکی کاڵە.
ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەڕێوبەری ئه‌ندازه‌ى پاڕکەکانى هه‌ولێر به 964ـى وت، به‌گرنگییه‌وه له‌و جۆره داره ده‌ڕوانن و ژماره‌یه‌كی زۆریشى لێ به‌رهه‌م دێنن.
وتیشی “پلانمان هه‌یه له داهاتوودا ئه‌م جۆره داره له پاڕک و شەقامەکان بچێنین”.