هەینى و شەممە دەوام دەکەن

فەرمانبەرانى کشتوکاڵى مەخمور نازانن پشوو چییە

964+

وریا فەتاح

لەپێناوى ئەوەى جوتیاران لە سایلۆ کێشەیان بۆ دروست نەبێت، لقى کشتوکاڵى مەخمور بڕیاریانداوە لە رۆژانى پشودا دەوام بکەن.

مەروان حوسێن، بەڕێوەبەرى هۆبەى کشتوکاڵى مەخمور بە 964ـى وت، بریارمانداوە لە رۆژانى پشوى هەینى و شەممە لە کاتژمێر 9 بۆ 12 دەوام بکەین بۆ ئەوەى نوسراوى بە بازاڕکردنى کەنم بۆ حوتیاران بکەین.

نوسراوەکە بریتییە لە پشتگیرى کشتوکاڵى مەخمور بۆ جوتیاران کە تێیدا بڕى ئەو گەنمە دیاریکراوە کە پێویستە سایلۆ لێى وەربگرێت، ئەوەش لە سەر بنەماى پلانى کشتوکاڵى کە جوتیار لە کاتى چاندنى گەنم کشتوکاڵ ئاگادار دەکاتەوە و رووبەرى ئەو دۆنمەى تێیدا جێگیر دەکات کە بە گەنم و جۆ چاندوویەتى.

بە وتەى مەروان حوسێن، هەر جوتیارێک ئەو نوسراوەى پێنەبێت، لە سایلۆ یەک دەنک گەنمى لێوەرناگیرێت.

لە سنورى مەخمور و دەشتى قەراج، 555 هەزار دۆنم زەوى کشتوکاڵى هەیە کە زۆربەى بە گەنم چێنراوە.

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى