گرافیك: 964+
له‌هه‌رێم 5450 ئه‌ندازیارن
ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك داواى ده‌رماڵه‌ى پیشه‌یی ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى له دهۆك له رێگه‌ى نووسراو و كۆبوونه‌وه‌كانیانه‌وه داوا له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم ده‌كه‌ن، ده‌رماڵه‌ى پیشه‌ییان بۆ خه‌رج بكرێت، بۆ به‌شێكیان 35%ـى موچه‌ى بنه‌ڕه‌تیان و بۆ به‌شێكه‌ى دیكه‌شیان 50%.
كێشه‌ى خه‌رج نه‌كردنى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى دهۆك نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی كوردستانه كه ژماره‌یان پێنج هه‌زار و 450 ئه‌ندازیارن.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌م سه‌ندیكایه كه له رۆژى 24.4.2024 ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى كردووه، ئاماژه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق ده‌كات به ژماره 61 له 26.2.2019 و نووسراوى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له 3.3.2019 كه ره‌زامه‌ندى دراوه به خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى پیشه‌یی بۆ ئه‌ندازیاران چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان دامه‌زراون، چ ئه‌وانه‌ش سه‌ردانى پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان حازم ئەرتوشی، سەرۆكى لقى دهۆكى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتو‌كاڵى، به 964ـى راگه‌یاند، داوایان كردووه ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سستمى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان سستمى فه‌رمانبه‌رانى عێراق خه‌رج ده‌كرێت.
وتیشی،”ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باسكردووه، پێویستى ئه‌و بڕیاره‌شمان بۆ روونكردوونه‌ته‌وه”.
له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ى دوو هەزار و 750 ئه‌ندازیاری كشتو‌كاڵى هه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له بابه‌تى ده‌رماڵه، باسی پڕۆژه‌كانى كشتوكاڵیشیان له‌گه‌ڵ كردوون كه نابێت بێ ئه‌ندازیار بن و هه‌روه‌ها نووسینگه‌كانى فرۆشتنى كه‌لوپه‌لى كشتوكاڵیش بۆ ئه‌ندازیاران بگه‌ڕێته‌وه.
كێشه‌یه‌كی دیكه، كه ئه‌ندازیاران هه‌یانه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون ناسنامه‌ى زانستیان پێ‌نادرێت و داوایان كردووه گرێبه‌ستێك له‌نێوان وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ ئه‌م ئه‌ندازیارانه ئه‌نجام بدرێت.
نێچیرڤان حازم ده‌شڵێت “بۆ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.