سەردانی وەزارەتی بازرگانیان کردووە

لە هەرێمى کوردستان کارگەى دروستکردنى ئۆتۆمبێل دادەنرێت

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان کردووە و باسیان لەوە کردووە کە لە هەرێمی کوردستان کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێنن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 14.5.2024، کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی سەردانی وەزارەتیان کردووە بەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل “لە حەوت تەنی تا سی تەنی” لە هەرێمی کوردستان.

“رێنمایی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی و هاوکاری وەزارەت درایە کۆمپانیای ناوبراو”، وەزارەتی بازرگانی وا دەڵێت.

د. کەمال موسلیم وتویەتی، پشتیوان و هاوکاری هەر کەس ولایەنێک دەبین کە کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.

فرامۆ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە و لەلایەن ئەندازیاری دانیمارکی یۆرگن سکافتی ڕاسموسن، لە ساڵی 1923 لە شاری ساکسۆنی ئەڵمانیا دامەزراوە، بەزۆری ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگر بەرهەمدەهێنێت.

سێمێل دەبێتە خاوەن کارگەیەکی گەورەی گەچ

سێمێل دەبێتە خاوەن کارگەیەکی گەورەی گەچ