گوندی هەنارانی خواروو
شوانکارەیەک بە هەورەبروسک گیانی سپارد
دیلان محەمەدجەزا
بە قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر کەسێک، کە شوان بووە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەورە بروسکە لێی داو و گیانی لەدەستداوە.
کاوان تەها دانیشتوی گوندی هەنارانی خواروو، ئەمڕۆ هەینی 15.5.2026 بە 964 وت، شوانکارەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەورەبروسک لێیداوە و لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، شوانکارەکە تەمەنی 43 ساڵ بوو.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی زانیارییەکانی رووداوەکەی بۆ 964 دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هاوڵاتییەکە بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمە دووەم رووداوی هەورەبروسکەی ئەمڕۆ هەینییە، دوای ئەوەی لە بەری سەرسیانی سنووری ناحیەی بنگرد لە ئیدارەی راپەڕین، هەورەبروسکە لە خێزانێکی پێنج کەسی دا و دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا