لە ئەمریکاوە دەست پێدەکات

بۆ عێراقییەکانی دەرەوە دەست بە دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرەتای مانگی داهاتوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق 300 وێستگەی نوێی ئەلیکترۆنی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی دەکاتەوە، ئەوەش بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتییەکانی.

بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە عێراق، نەشئات خەفاجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان وت، “ژمارەی ئەو کەسانەی ناویان تۆمار کراوە لە کارتی نیشتمانی، گەیشتووە 38 ملیۆن و 167 هاوڵاتی”.

وەزارەتەکە 300 وێستگەی نوێی ئەلیکترۆنی و گەڕۆک دەکاتەوە، کە لەو هەنگاوەدا گرنگی دەدرێ بە (عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات، ئاوارەکان و نەخۆشە درێژخایەنەکان)، بڕیارە تیمە لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان بۆ هەمان مەبەست دابنرێن.

خەفاجی وتی، “هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە هەیە بۆ دانانی وێستگەی کارتی نیشتمانی، سەرەتای مانگی داهاتوو، 300 وێستگەی ئەلیکترۆنی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکرێنەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە لە واشنتن- ی ئەمریکاوە دەست پێدەکات.

پیشتر، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، وەکو هەنگاوی یەکەم لە ناوخۆی عێراقدا لە 1.4.2024 مامەڵەکردن بە بەڵگەنامە کاخەزییەکانی ناسنامەی باری کەسی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگیرێت، ئەوەش پاڵپشتە بە یاسای کارتی نیشتمانی ساڵی 2016.

ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی سێ‌ بەڵگەنامە (رەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری)، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لە خۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.

فه‌رمانگه‌ى کارتی نیشتمانیی خورماتوو چیتر پارە کاش و...

فه‌رمانگه‌ى کارتی نیشتمانیی خورماتوو چیتر پارە کاش وەرناگرێت

لە بەغداوە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی کارتی نیشتمان...

لە بەغداوە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی بالیسان دەکرێت

ئێستا 86%ی عێراق و هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی-یان هە...

ئێستا 86%ی عێراق و هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی-یان هەیە