مانیان گرتووە

بە درێژایی 10 کیلۆمەتر بارهەڵگر لە رێگای دەربەندیخان – کەلار وەستاون

964+

بەهرە محەمەدئەمین

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان راگەیاند بەهۆی مانگرتنی بارهەڵگرەکان لەسنوری دەربەندیخان قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە و رەنگە ئەمشەو رێگاکە بە تەواوی دابخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە نزیکەی 10 کیلۆمەتر بارهەڵگر ریزیان گرتووە بۆیە شۆفێران رێگای 30 مەتری بارهەڵگران بەکار مەهینن.

پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، بەهۆی داخرانی رێگاکانی داخل بوون بۆ پارێزگای هەولێر بە روویاندا، لە نیوەڕۆوە شۆفێرانی بارهەڵگر مانیان گرتووە.

وتیشی، ” ئێستا قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بووە، 1200 بارهەڵگر لە دەربەندیخان بەرەو کەلار تا گوندی بانی خێڵان و دەربەندیخان بەرەو ژاڵە ناو، لەناو دەربەندیخانیش لە شەقامی 30 مەتری بەرهەڵگرەکان ریزیان بەستووە و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە”.

هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، لە ناو شار شەقامی بارهەڵگرەکان و 30 مەتری دووەم لەگەڵ رێگای خوار مزگەوتی حاجی ساڵح بە تەواوی داخراوە و یەک لاینی ماوە، ئەگەر ناچار بین دایدەخەین، بەوەش هاتوچۆی بارهەڵگر لە ‌نێوان کەلار بۆ سلێمانی بە تەواوی دەپچڕێت.

بە قسەی پشتیوان عابد، رێگری تەنیا لە بارهەڵگرەکان دەکرێت و تا ئێستا سەیارەکانی دیکە رێگایان بە روودا دانەخراوە.

هاتوچۆی دەربەندیخان شەقامی ناوبازاڕی دەربەندیخان و 30 مەتری یەکەمی وەک رێگای جێگرەوە بۆ شۆفێران دیاری کردووە

شۆفێرانى بارهەڵگر شا رێگەى سلێمانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر شا رێگەى سلێمانیان داخست

بە چەند مەرجێک رێگای ناحیەی سکتان کرایەوە

بە چەند مەرجێک رێگای ناحیەی سکتان کرایەوە