ئەی پارێزگای وەڵامی چییە؟

دانیشتوویەکی هەولێر دەیەوێت شەقامی بەردەم جەلیل خەیات فراوان بکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

دانیشتوویەکی هەولێر وەک بڵێی ئەمە چەندەمین جاریەتی لە هەمان رێگە بە شەحنەوە ببێ، لە فەیسبووکی خۆی داوا لە پارێزگار دەکات، شەقامی بەردەم مزگەوتی جەلیل خەیات لە 60 مەتری فراوان بکرێ، ئێمەش داواکارییەکەیمان گەیاند بە پارێزگار.

ئەو هاوڵاتییە کە دانیشتووی شاری هەولێرە و ناوی رزگار عەبدولڕەزاقە، داواکارییەکەی لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی ئاڕاستەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کردووە و نووسیویەتی، “له پێناو بەرژەوەندی گشتی داوا له بەڕێزتان دەکەین، ئەو جادەیه فراوان بکرێت، که دەکەوێته سەر جادەی 60 مەتری، بەردەم مزگه وتی جەلیل خەیات”.

هاوڵاتییەکە هۆکاری ئەو داواکارییەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، “زۆر جار دەبێته هۆی قەرە باڵەخییەکی زۆر و رێگای ئۆتۆمبێل دەگیرێت”، هاوڵاتییە لەم داواکارییەدا مەبەستی رێگەی خەدەمی یان شەقامە کراوەکەی بەردەم مزگەوتی جەلیل خەیاتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024، ئومێد خۆشناو داواکاری هاوڵاتییەکەی پێ گەیشت و ئەو بە 964ی وت، “داواکاری هاوڵاتییەکە گەیشت، تیمەکان دەنێرین تا لە لێکۆڵینەوە لەوە بکەن، شەقامەکە پێویستە چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، ئایا فراوان بکرێ یان رێکبخرێتەوە”.

پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی هەبوو بۆ تیمی 964، کە داواکاریی هاوڵاتییەکەیان پێ گەیاندووە.

مزگەوتی جەلیل خەیات، لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر، جگە لەوەی ناوێکی دیاری شارەکەیە و پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام سەردانی دەکەن، ترافیکێک لە بەردەم مزگەوتەکە بووە بەهۆی ئەوە بەردەوام ئۆتۆمبێل چاوەڕێ بکەن تا نۆبەی دەرچوونیان پێ دەدرێ، بەشێک لە شۆفێرانیش لە رێگە کراوەکەدا دەوەستن.

چەند بازاڕێکی دیکەی هەولێر رێکخرانەوە

چەند بازاڕێکی دیکەی هەولێر رێکخرانەوە

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایە...

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایەوە