بەشێکی چەمی سوورەقەڵات لە شارباژێڕ - وێنە: پەیجی گوندی سوورە قەڵات
لە سنووری 45 شارەوانیی سلێمانی
هۆشداری دەدرێتە ئەو پڕۆژانەی لە نزیک سەرچاوە ئاوییەکان دروست دەکرێن
پێشەوا محەمەد
لە سنووری 45 شارەوانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی هۆشداری دەدرێتە ئەو پڕۆژانەی لە نزیک سەرچاوە ئاوییەکان دروست دەکرێن لەوەی نەبنە هۆی پیسبوونی ئاوەکان.
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە بە نووسراوی فەرمی سەرجەم شارەوانییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت رێگە بە دروستکردنی ئەو پڕۆژانە بدەن سەرپێچی دەکەنە سەر ئاوەکان.
ئاوات عەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانییە گشتییەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە سەرچاوە ئاوییەکان لە پیسبوون بپارێزن و مەترسییان لەسەر دووربخەنەوە.
وتیشی، “هیچ حاڵەتێکی بەو جۆرە نەبووە، بەڵام دەمانەوێت هەموو شارەوانییەکان ئاگادار بن و ڕێگە بە هیچ پڕۆژەیەک نەدرێت کە ببێتە هۆکاری پیسبوونی چەم یانپۆند و گۆمێک”.
جگە لەوەی بەشێک لە کانیاو و چەمەکانی سنووری ئەو شارەوانییان سەرچاوی ئاوی خواردنەوەن، هاوکات رووبەرێکی زۆری زەویی کشتوکاڵیشیان بەسەرەوەیە.
ئاوات عەزیز ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارەکە سەرجەم پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان دەگرێتەوە.