وێنەیەک کە زەوییەک نیشان دەدات کە چەند شۆفڵێک کاری تیادا دەکەن. گرافیکی 964
"خانەنشینانیش وەریدەگرن'
مەرجی وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەران چین؟
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تەنیا ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەند نەبوون و خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە زەوی وەردەگرن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم بێت، دابەشکردنی زەوی ئەو خانەنشینانەش دەگرێتەوە کە لە کاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبوون.
فەرمانبەران سەرپشک دەکرێن بەوەی زەوی لە شوێنی لەدایکبوونیان یان لە شوێنی کارکردنی ئێستایان وەربگرن بەگوێرەی زەوی پێویست لە سنووری هەر شارەوانییەک، حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەت دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.