لە خوار 73 دۆلارە

نرخى نەوت زیاتر دابەزى

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستاشدا هەر بەرمیلێک لەخوار 73 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 25.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72.75 دۆلار دیاریکراوە و نزیکەى یەک دۆلارى لێبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 69 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بۆ هەر بەرمیلێک نزیکەى یەک دۆلار دابەزیوە.

بەمەش لەسەرەتاى هەفتەوە تا ئەمڕۆ، هەر بەرمیلێکى نەوت نزیکەى 6 دۆلارى لێبووەتەوە.