یەکلایى بووەوە

“ئەمڕۆ یان سبەینێ موچە دێت”

964+

وریا فەتاح

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەینێ، وەزارەتى دارایى عێراق موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە 964ـى وت،”بەپێى بەدواداچوونەکانم لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق، پێیان وتم ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرین”.

هەر ئەمڕۆ سیپان شێروانى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت، لەم یەک دوو رۆژەدا بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا فەرمانبەرانى هەرێم موچەى مانگى چوارى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

"لەم هەفتەیەدا موچەى زۆربەى وەزارەتەکان دێت"