ئایا رێگەپێدراوە؟
بە چی مەبەستێک ریکلامی بازرگانی لە ناو زانکۆی سلێمانی دانرابوو؟
964+
توانا نەقی
دوای بڵاو بوونەوەی وێنەیەک کە ریکلامێکی بازارگانییە لەناو حەرەمی زانکۆی سلێمانی دەنگدانەوەی دروست کرد، زانکۆش دەڵێت ئەوە بەشێوەیەکی کاتی و بە مەبەستێکی تایبەت دارنرابوو هەر زوو لابرا.
لە چەند رۆژی پێشوودا ریکلامێکی گەوەرەی “ئاوی سلێمانی” کە دەبەیەک بوو لە ناو حەوشە و حەرەمی زانکۆ دانرا، لە سەرووبەندی کۆنفرانسی تەندروستی کە سێ رۆژی خایاند.
یۆهان عوسمان وتەبێژی زانکۆی سلێمانی لەسەر دانانی ئەو ریکلامە بە 964ـی وت، ئەو ریکلامە تەنیا تایبەت بوو بە بەڕیوەچوونی کۆنفرانسی تەندروستی زانکۆی سلێمانی، تەنیا وەک سپۆنسەرێکی کۆنفرانسەکە دانرابوو دواتر لا برا.
وتیشی، بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەو ریکلامە گەورە لەو شوێنە بووە پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بە پێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمانیاکە هەیانبووە دەبە گەورەکەی ئاوی سلێمانی لابراوە.
وتەبێژی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەکرد، بە پێی یاسا نابێت هیچ ریکلامێکی بازرگانی لەناو حەرەمی زانکۆ دابنرێت بە هەمیشەییی، لە چەند ساڵی رابردوودا گرێبەستیان بۆ ماوەی ساڵێک هەبووە لەگەڵ کۆمانیایەک کە ریکلامی داناوە لە ناو زانکۆ، بەڵام وازیان لەوەش هێناوە و ئێستا هیچ ریکلامێک بوونی نییە لە ناو زانکۆ.