تەوژمی ئاو گەیشتبووە بناغەکەی

مەترسی رووخانی بناغەی پردی سەنگەسەر چارەسەر کرا

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی ئاوی خوڕ، بناغەی پردی سەنگەسەر لە ئیدارەی راپەڕین مەترسی رووخانی لەسەر بوو، بەڵام پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبان چارەسەرێکی بۆ کرا.

بۆ رێگریکردن لە بەرکەوتنی بەردەوامی ئاوی خوڕ و لافاو، بەردی گەورە کران بە بەربەست بە پانی رووباری ژێر پردەکە، بەمەش هێز و تەوژمی ئاوەکە کە گەیشتبووە بناغەی پردەکە، کەمکراوەتەوە.

دووشەممە 13.5.2024، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی راپەڕین رایگەیاند، ساڵانە زۆربەی پردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستیان بەوەیە، ئەو ئاوەی بەژێریاندا دەڕوات دابەشی هەموو چاوەکانی پردەکە بکرێنەوە تا لە مەترسی داخوران بەدووربن.

ئەندازیار تاریق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، “350 گەڵابە بەردی گەورەمان لە شاخی کێوەڕەش و ئاسۆس بۆ هێناوە بۆ پاراستنی ئەو کۆنکرێتەی کە لەبەردەم پردی سەنگەسەردایە”.

جۆوماڵی جۆگا ئاودێرییەکەی سەنگەسەر دەکرێت

جۆوماڵی جۆگا ئاودێرییەکەی سەنگەسەر دەکرێت