10 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیی لەسەرە

جۆوماڵی جۆگا ئاودێرییەکەی سەنگەسەر دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر جۆوماڵی جۆگا ئاودێرییەکەیان دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت.

جۆگاکە زیاتر لە 10 کیلۆمەتر درێژە و لە ساڵی 1956ـەوە دروستکراوە و جوتیاران بۆ ئاودان سوودی لێوەردەگرن.

نەهرۆ عەبدڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر وتی، “ئەو جۆگایە لە وەرزی زستان و بارانبارین پڕ دەبێت لە قووڕ و لیتە، کە لە قەندیلەوە دەڕژێتە ناوییەوە، لەم وەرزەشدا پێویستی بە پاککردنەوەیە”.

وتیشی، “ئێستا کارکردن لە جۆوماڵکردنیدا بەردەوامە و تا دوو رۆژی داهاتوو تەواو دەکرێت و دەخرێتەوە خزمەتی جوتیارەکان”.

964 دەزانێت، نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی پشتیان بە ئاوی ئەو جۆگایە بەستووە بۆ ئاودانی ئەو بەروبوومە کشتوکاڵییانەی بەرهەمی دەهێنن.

“ویستمان بەر لە وەرزی ئاودان جۆگاکە بەربەست و قووڕ و لیتەکەی پاک بکرێتەوە و جوتیاران لە کاتی ئاوداندا کێشەیان بۆ دروست نەبێت”، ئەوەش قسەی نەهرۆ عەبدوڵایە.

بۆنی ناخۆشی دەواجینەکان خەڵکی گوندێکی سەنگەسەری هەراس...

بۆنی ناخۆشی دەواجینەکان خەڵکی گوندێکی سەنگەسەری هەراسان کردووە